کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە وڵات دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە وڵات دەکات

کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە وڵات دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە وڵات دەکات
0

لایک

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە وڵات دەکات. هاوکات، دەشلێت، هەرێم ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێک.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور خۆڵبارین دەبێت، بەڵام لە هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور هاوشێوەی رۆژی پێشتردەبن، بەڵام لە هەرێم کەمێک بەرزدەبێتەوە.

راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی سێشەممە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە و لە هەرێم هاوشێوەی رۆژانی پێشتر دەبێت و لە ناوچەکانی باشور کەمێک دادەبەزێت.

لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژی چوارشەممەوە ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەرتاسەری وڵاتدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هەوشێوەی رۆژانی رابردوو دەبێت.

هاوکات، سادق عەتییە شارەزای بواری کەشناسی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە وڵاتکردووە و لە سەر رێگای نێوان بەسرە و میسان و زیقار چرتڕ دەبێت بەجۆرێک مەودای بینین تەواو کەمدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی چالاکی باوە لە پارێزگاکانی میسان و واست و بەغدا و سەڵاحەدین و نەینەوا و باکوری ئەنبار و ناوچەکانی فوڕاتی ناوەڕاست خۆڵبارین بەردەوامدەبێت.

دەشڵێت، بە گوێرەی پێشبینییەکان تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە خۆڵبارینەکە بەردەوامدەبێت.