کەشناسی عێراق: زریانی خۆڵبارین بەڕێوەیە

کەشناسی عێراق: زریانی خۆڵبارین بەڕێوەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەشناسی عێراق: زریانی خۆڵبارین بەڕێوەیە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی كەشوهەوای عێراقی بۆ رۆژانی داهاتوو راگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەکرێت زریانی خۆڵبارین لەگەڵ كەمبوونەوەی پلەكانی گەرما هەینی داهاتوو رووبدات.

لە راگەیەندراوێكدا دەستەکە رایگەیاندووە، “كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ كە دەكاتە چوارشەممە، روون دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای هەرێم روون دەبێت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “كەش و هەوای سبەی پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تۆزاوی دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور تۆزاوی دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەوانەن كە رۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات تۆماركرابوو”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “كەش و هەوای رۆژی هەینی تۆزاوی دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی زریانی خۆڵبارین لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە رۆژی پێشوو كەمێک دادەبەزێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور و باشووریش تۆزاوی دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست نزیک دەبێتەوە”.