کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەبڕی جیاواز و لەکاتە جیاوازەکاندا بەردەوام دەبێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەبڕی جیاواز و لەکاتە جیاوازەکاندا بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

لە سنوری پارێزگای هەولێر ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەناوچە شاخاویەکان  هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ  گەواڵە هەوری بروسکاوی  لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخور کە هەندێک جار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێ بەرێژەی زیاتر لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی  باکووری رۆژهەڵاتدا.

ئاشکراشیکردوە، لەسنوری پارێزگای سلێمانی، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێ لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ کە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ کاریگەری خۆڵبارین  کەم دەبێتەوە و دابارینی لێزمە باران و بروسکە دەستپێدەکات کە  زۆربەی ناوچە کان دەگرێتەوە بە سەنتەری شاری سلێمانیشدا، رێژەی دابارین زیاتر لە  ناوچە  شاخاویەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی پارێزگا دەبێ لەکاتەکانی ئێوارە تا رادەیەک کەش سەقامگیردەبێتەوە، بۆ سبەینێش  ئاسمان هەوری تەواو بۆ   نیمچە هەور دەگۆڕێت لەکاتەکانی دوایینیوەڕۆ ئەگەر کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی رۆژهەڵاتدا.

سەبارەت بە کەشوهەوای پارێزگای دهۆک، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاویەکانی باکووری پارێزگ ئەگەری  تاوە باران و بروسکە هەیە، ئاسمان لەنێوان  نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری زیاد دەبێت بۆ هەوری بروسکە و تاوە باران  بەشێوەی پچرپچرلەناوچە جیاجیاکانی  پارێزگادا.