کەشناسی: بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەشناسی: بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی: بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کەشناسی: بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆکەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە، سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) دەستپێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی دیکە هەرێم دەگرێتەوە، بەشێوەی تاوە باران و هەورە بروسکەی پچرپچر، رێژەی دابارین لە ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت، کاریگەرى ئەم ناجێگیرەی کەش بۆ رۆژی شەممە بە لاوازی دەمینێتەوە.

 کەشناسی راشیگەیاندووە، لە رۆژانی داهاتوو پلەی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت بە جۆرێک 4 بۆ 6 پلە نزم دەبێتەوە، لە ناوچە جیاجیاکان بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.