کەشناسی: بارانبارین دەست پێدەکاتەوە

شاره‌زایه‌کی كه‌شناسی رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 04-04-2022، ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێم بە زۆری ساماڵ بێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری کەشناسی رایده‌گه‌ێنێنت، لەئەنجامی كەمبوونەوەی كاریگەری بارستە هەوای گەرمی باكووری ئەفریقیا و بەردەوامی لەسەر كەشی ناوچەكە پلەكانی گەرما بە گوێرەی ناوچەكان پلەكانی گەرما لە (1 – 4) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.

ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم لەنێوان 14 – 31 پلەی سیلیزی دەبێت، لەناوچەكانی گەرمیانیش 34 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سنووری ئیدارەی راپەرینیش 28 پلە ده‌بێت، لە سنووری ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش 26 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەوەشهاتووە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا له‌ رۆژانی 7 ، 8ی ئەم مانگە پێشبینی دەكرێت شەپۆڵێكی بەهارەی بارانبارین لە دەریای ناوەراستەوە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بگرێتەوە و ئەم شەپۆڵە زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر(ئەربیل) كاریگەری دەبێت و لەناوچەكانی دیكەدا كاریگەری كەمتر دەبێت.