کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوەو پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە درەنگانی شەودا هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، رێژەى بارانەکە لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکاتەکانی بەیانی زوودا، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 27 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى

دهۆک : 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 27 پلەى سیلیزى