به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکان، بارانبارین سەرەتا لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری باران بە ڕێژەیەکی کەم هه‌یه، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.
به‌پێی كه‌شناسی، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو، خێرایی بالەسەر خۆ و مام ناوەند دەبێت له نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 23 پلەى سیلیزى
دهۆک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 23 پلەى سیلیزى