کەشناسی: ئەگەری بارانبارین و هەورە بروسکە هەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 07ـ-11-2022، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. هەروەها، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

هاوکات، سبەی سێشەممەی 08-11-2022، کەشی ئاسمان هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە. هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

پلەی گەرمی پێشبینیکراوی پارێزگاکان بە سیلیزی :-

هەولێر : 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى

دهۆک : 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى