کەشناسی کەش و هەوای پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەش و هەوای پێشبینیکراو، ئەمڕۆ چوارشەممە 09-11-2022، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارانێكی كەم هەیە لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان. پلەكانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد لەگەڵ تۆمارەكانی دوێنێ.
سبەی پێنجشەممە 10-11-2022، ئاسمان لەزۆربەی كاتەكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران بەشێوەی پچڕ پچڕ لەناوچە شاخاویەكانی دهۆک و هەولێر(ئەربیل) زیاتر دەبێت. پلەكانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی