کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پله‌کانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه و له هه‌ندێک ناوچه‌ش ده‌گاته 38 پله‌ی سیلیزی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه له پارێزگاكانی هه‌ولێر(ئەربیل) و سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه، به‌جۆرێک سبه‌ی له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 34 پله و نزمترین 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت، له سلێمانیش به‌رزترین پله 31 پله و نزمترین 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
ئەوەش هاتووە، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه له پارێزگای دهۆک و هه‌ڵه‌بجه ئاسمان ساماڵ و هه‌ندێكجاریش په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش سبه‌ی له دهۆك 32 پله، له هه‌ڵه‌بجه‌ش 32 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.