کەشناسیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای هەرێم بڵاوکردەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری باران لەسەر ئەم ناوچانە کۆتایی دێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک:  17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  18 پلەى سیلیزى

سۆران:  14 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  23 پلەى سیلیزى