کەشناسی، کەش و هەوای دووەم رۆژی نەورۆزی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای سەرجەم شارەکانی بەمشێوەیە خستەڕوو:-
پارێزگای هەولێر
ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیاوازدا لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە نێوان 3 تاکو 4 پلە.
*خێرایى با/ لە نێوان (10—15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (9 — 10) کیلۆمەتر
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 3 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى
پارێزگای سلێمانی
ئاسمان ساماڵ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانی زوودا، هەروەها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کەشەکە سەقامگیر دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (9 -- 10) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 4 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى.
پارێزگای دهۆک
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە.
*خێراى با/لە نێوان (10—15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (9 -- 10) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 2 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 12 پلەى سیلیزى.
پارێزگای هەڵەبجە
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانی زوودا وە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کەشەکە سەقامگیر دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەنێوان 2 تاکو 3 پلە.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-- 15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
*مەوداى بینین/ (9 -- 10) کیلۆمەتر.
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 6 پلەى سیلیزى.
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى.