بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی دووشەممە “یەکەم رۆژی نەورۆز” بڵاوکردەوە.
کەشناسی رایگەیاندووە، “سبەى رۆژی دووشەممە پێشبینى دەکرێت ئاسمانى هەرێم بە زۆری هەورى تەواو بێت پاشان لە ئێوارەوە نمەباران دەست پێ دەکات لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکوور و باکوورى رۆژهەڵات هەرێمی کوردستان”.
ئەوەش هاتووە کە کاریگەرییەکەى تا درەنگانى شەو لە ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە لە ناوچەکانى دیکە ئەگەری دڵۆپەباران هەیە لەگەڵ بارینى کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر.
هاوکات، پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبێتەوە، لەدوای نیوەڕۆە خێرایی با چاڵاک دەبێت.
جێی باسە، ئهمشهو خۆڵبارینێکی سووک دهبێت له ناوچهكانى رۆژههڵات و باشوورى ههرێم.