کەشتییێکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە بەندەرێکی ئیتاڵیا

کەشتی شەشەمی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا (هاری ئێس ترومان) گەیشتە بەندەری شاری ترێسی لە ئیتاڵیا.

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەكردووە، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەرەتای ئەم مانگەوە فەرمانی دەرکردووە بە درێژکردنەوەی مانەوەی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "هاری ترومان" لە دەریای ناوەڕاست.

شایەنی باسە، لەسەر بنەمای بڕیارەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، شەوی رابردوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "هاری ئێس ترومان" گەیشتە بەندەری ترییستی ئیتاڵی، هەروەها ژمارەیەک کەشتی فڕۆکە هەڵگری نەرویجیش لە هەمان بەندەردا جێگیر دەبن.