کەسێک لە پارێزگایەکی عێراق دەستگیرکرا کە بە شیر هێرشیدەکردە سەر هاووڵاتییان

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای نەجەف رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە یەکێک لە شەقامەکانی پارێزگاکە بە شیر هێرشی کردووەتەسەر هاووڵاتییان.

سەرچاوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، "هێزە ئەمنییەکان توانیان پیاوێک لە گەڕەکی "جەدیدە رابیعە" دەستگیربکەن کە لە شەقامێکی ناوەڕاستی پارێزگای نەجەف بە شیر هێرشی کردووەتەسەر هاووڵاتییان".

شایەنی باسە، کەسی شیربەدەست لە کاتێکدا بەهۆی خواردنەوەی مەی بێهۆش بووە و داوای شەڕی لە هاووڵاتییان کردووە و دواتر هێرشی کردووەتە سەر خێزانێک و یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی بە سەختی بریندار کردووە.