کەسێک لە واست گشت ئەندامانی خێزانەکەی دەکوژێت و خۆی رادەستی پۆلیس دەکات
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای واست رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌نجێک بە ده‌ستڕێژی گوللـه ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشتووه، پاشانیش خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كردووه.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای واست لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌مڕۆ گه‌نجێک له گه‌ڕه‌كی جه‌وادین لە شاری کوت ناوەڕاستی پارێزگای واست، دایک و برا و دوو خوشكی خۆی بە دەستڕێژی گولـلە كوشتووه.
ئەوەش هاتووە، ئه‌و گه‌نجه كه كوڕی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌یه‌تی، پاش ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه.
شایەنی باسە، لێكۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه بەردەوامن و له‌ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ره و ته‌رمی سه‌رجه‌م قوربانیه‌كانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون.