ئێوارەی رۆژی هەینی 11-11-2022، لە ناحییەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەسێک دایکی خۆی کوشت و پاشان خۆیشی کوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەمبارەیەوە رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان لە ناحییەی بەکرەجۆ، كوڕێک دایكی خۆی كوشتووە و دواتر بەهەمان ئەو چەکەی دایکی پێ کوشتووە لە گۆڕستانی عەواڵ خۆی كوشتووە.
پۆلیسی سلێمانی جەختیشی کردووەتەوە کە تاکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر رووداوەکە بەردەوامی هەیە.