کەسێک لە زاخۆ گومانی لێدەکرێت تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت

کەسێک لە زاخۆ گومانی لێدەکرێت تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت

کەسە گومانلێکراوەکە خاوەن مەڕ و ماڵاتە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەسێک لە زاخۆ گومانی لێدەکرێت تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت
0

لایک

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کەسێک بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون خراوەتە ژێر چاودێری پزیشکی و پشکنینی بۆ کراوە و رەوانەی دهۆک کراوە.

کەسە گومانلێکراوەکە خەڵکی گوندێکی دەوروبەری شنگالە، خاوەن مەڕ و ماڵاتە و چەند نیشانەیەکی تێدا بەدیکراوە و بەپەلە لە نەخۆشخانەی زاخۆ خەوێندرا، دوای گرتنەبەری چەند رێوشوێنێک لە زاخۆوە رەوانەی دهۆک کرا و پشکنینکەشی رەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغداد کراوە.

جێی باسە، تائێستا تەنها یەک حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کراوە ئەویش لە شاری هەولێر(ئەربیل)ـە، پشکنین بۆ چەند گومانلێکراوێکیش کراوە.