کەسێک لە دهۆک برا گەورەکەی خۆی دەکوژێت

درەنگانی شەوی رابردوو، کەسێک لە سنووری قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک برا گەورەکەی خۆی کە تەمەنی 30 ساڵ بووە بە چەک دەکوژێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردوونەتەوە، شەوی رابردوو لە گوندی زیناڤای سەر بە قەزای شێخان، کوڕێکی تەمەن 21 ساڵ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی برا گەورەکەی خۆی کە تەمەنی 30 ساڵ بووە و ئەرکی پێشمەرگە بووە بە چەک کوشتووە.

دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تەرمی ئەو گەنجە کوژراوەکەش بۆ پەیمانگای پزیشکی دهۆک گوزراوەتەوە.

جێی باسە، دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردووە، لەسەر ئەو بنچینەیەش دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە.