کەسێک لە بەغداد بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکرێت؛ بزانە پارەی لە کێ دزیوە!

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ/ بەشی پۆلیسی ناوشار رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە بەغداد بە تۆمەتی دزیکردن لە باوکی دەستگیرکراوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ کە تیایدا هاتووە، "لەمیانی گەڕانی ورد و لێکۆڵینەوە لە رووداوی دزرانی پارەکە، توانرا تۆمەتبار بە 20 ملیۆن دیناری عێراقی دەستگیربکرێت کە لەناوی نایلۆنێکی رەشی پێچابوویەوە.

دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و لێکۆڵینەوە لەگەڵی، دانی بەتاوانەکەی دانا کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لە باوکی دزیوە و لە ماڵەوە رایکردووە.