سوپای عێراق: 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچووغ کوژران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوپای عێراق: 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچووغ کوژران

سوپای عێراق: 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچووغ کوژران

ئۆپەراسیۆنەکە لە ئەنجامی دانپێدانانی چەکدارێکی داعش بووە کە پێشتر دەستگیرکرابوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سوپای عێراق: 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچووغ کوژران
0

لایک

لەمیانی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچووغ کوژران.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی سنووری پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە، توانراوە 13 چەکدارای سەربە رێکخراوی داعش لەنێو حەشارگەیەکدا لە زنجیرە چیای قەرەچووغ لە سنووری شارۆچکەی مەخموور بکوژن و چەند حەشارگەیەکیش لەناوبەرن.

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە، هێرشەکەی چیای قەرەچووغ بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی و لەسەر زانیاریی دانپێدانانی چەکدارێکی داعش بووە، کە پێشتر لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە.