تەندروستیی كەركوک رایگەیاند، ئەو كەسەی رۆژێک بەر جەژنی رەمەزان وەک یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا، ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.
روونیشیکردوەتەوە،” نەخۆشەکە گۆشتفرۆشی گەڕۆک بوە و تەمەنی 47 ساڵ بوە، نیشانەکانی تووشبوونی بە نەخۆشییەکە بە قورسی تێدا دەرکەوتوە”.
تەندروستی کەرکوک راشیگهیاند، پزیشک و كارمەندان هەوڵی زۆریاندا چارەسەری پزیشكی بۆ بكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی درەنگ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە چارەسەرەكان كاریگهرییان لەسەری نەبووە.