دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، گه‌نجێك له نۆره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین لە کەرکوک ده‌سڕێژی گولـله‌ی لێ كرا و كوژرا.
رووداوەکە له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له شاری كه‌ركوک هاتووەتە ئاراوە و گه‌نجێک له كاتی نۆره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزیندا لەلایەن دوو چەکدارەوە ده‌سڕێژی گولـله‌ی لێ دەکرێت و دەستبەجێ لەوێدا گیان لەدەستدەدات.
به‌پێی زانیارییه سەرەتاییەكان گه‌نجه‌كه ناوی (كارزان قادر)ـه و له‌دایكبووی ساڵی 1985 و دانیشتووی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه.
جێی باسە، هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.