کەرکوک.. پیاوێک هاوژینەکەی خۆی خنکاند

کەرکوک.. پیاوێک هاوژینەکەی خۆی خنکاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کەرکوک.. پیاوێک هاوژینەکەی خۆی خنکاند
0

لایک

لە کەرکوک دەمەقاڵەی نێوان دوو هاوسەر، بە خنکاندنی ژنەکە کۆتایی پێهات.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکوک، ژنێکی تەمەن 49 ساڵ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كە تەمەنی 50 ساڵە خنكێندرا.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پیاوێکی بەڕەگەز عەڕەب کە دانیشتوی گەڕەکی پەنجا عەلی شارەکەیە و تەمەنی 50 ساڵانە لەگەڵ هاوژینەکەی توشی دەمەقاڵێ دەبن و پاشان پیاوەکە خێزانەکەی خۆی دەخنکێنێت و دەستبەجێ خێزانەکەی گیانلەدەست دەدات.

هاوکات راشگەیاند، تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.