شەوی رابردوو رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری ناحیەی رەشاد لە باشووری کەرکوک روویدا و لە ئەنجامدا 10 کەس برینداربوون، لەناو بریندارەکانیش ژن و منداڵ هەن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگەیاند، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناحیەی رەشاد روویداوە، لە ئەنجامیشدا پێنج ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و پێنج هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
راستەوخۆ دوای رووداوەکەش بەشێک لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی رەشاد گوازراونەتەوە و بەشێکی دیکەشیان کە برینەکانیان سەخت بووە، بۆ کەرکوک گوازراونەتەوە.