کەرکوک.. دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیرا

کەرکوک.. دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەرکوک.. دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیرا
0

لایک

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق-دا لە پارێزگای کەرکوک، دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنییدا گیرا.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری ناحیەی عەباسی سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک ئەنجامداوە.

هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەر دوو گولـلەی ئار بی جی و دوو بۆمبی چێنراودا گیراوە.

شایەنی باسە وەزارەتی ناوخۆی ێراق باسی لەوەش کردووە کە تەقەمەنییەکان دوای ھەڵگرتنەوەیان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵییەوە، لەناوبراون.