پەیامنێری تەبا لە کەرکوک رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، دوو منداڵ له‌میانی مەلەکردن لە پرۆژه‌ی ئاوی قه‌زای دوبز خنكان.
ئەرجان سەراج، پەیامنێری تەبا لە کەرکوک تایبەت بە رووداوەکە رایگەیاند، دوو منداڵ كه ئامۆزای یه‌كتر به‌ناوه‌كانی (غه‌سان یونس محێسن، ره‌میس نایف محێسن) کە ته‌مه‌نیان له‌نێوان 11-12 ساڵدایه، به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن رویان له پڕۆژه‌ی ئاوی قه‌زای دوبز كردووه، به‌ڵام هه‌ردووكیان خنكاون و دوای چوار کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی پارێزگاکە تەرمەکانیان دەرهێنراون.
جێی باسە، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ كاتژمێر پڕۆژه‌ی ئاوی كه‌ركوک بكوژێندرێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و په‌له‌كردن له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دوو منداڵه، ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی مه‌له‌وانی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه دۆزرانەوە.