کەرکوک.. تەقە لە ئەفسەرێک و پاسەوانەکەی دەکرێت و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەرکوک.. تەقە لە ئەفسەرێک و پاسەوانەکەی دەکرێت و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن

کەرکوک.. تەقە لە ئەفسەرێک و پاسەوانەکەی دەکرێت و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کەرکوک.. تەقە لە ئەفسەرێک و پاسەوانەکەی دەکرێت و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن
0

لایک

درەنگانی شەوی رابردوو لە نزیک ناوچەی جەبەل بۆری کەرکوک تەقە لە ئەفسەرێک و پاسەوانەکەی کە لە هەمان کاتدا شۆفێریشی بووە کراوە و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردووەتەوە، “شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، لە نزیک سنووری جەبەل بۆری شاری کەرکوک موقەدەم نەوزاد حوسێن عەلی و پاسەوانەکەی بە ناوی محەمەد پاشا حوسێن لە فەوجی 3ی پۆلیسی ئامادە لە کاتی بەسەرکردنەوەی خاڵەکانیان، تەقەیان لێکراوە و گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “تەقەکان بە چەکی ئێم-4 کراوە و ئەفسەرەکە و پاسەوانەکە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دواتر تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک”.