کەرکوک.. تەقینەوەیەک بووە هۆی بریندار بوونی چوار منداڵ
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەرکوک.. تەقینەوەیەک بووە هۆی بریندار بوونی چوار منداڵ

کەرکوک.. تەقینەوەیەک بووە هۆی بریندار بوونی چوار منداڵ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کەرکوک.. تەقینەوەیەک بووە هۆی بریندار بوونی چوار منداڵ
0

لایک

لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، چوار منداڵ لەکاتی دەستکاریکردنی تەقەمەنییەکدا، پێیاندا دەتەقێتەوە و برینداریان دەکات.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، کاتژمێر11:15ی ئەمشەو یەکشەممە، لە گەڕەکی موسەڵڵای شاری کەرکوک، چەند منداڵێک دەستکاری تەقەمەنییان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە و چوار لە منداڵەکان بریندار بوون.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە: “برینی منداڵەکان سەخت نییە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.”