کەرکوک.. تەرمی دوو منداڵ دۆزرایەوە کە بەهۆی لافاو خنکابوون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەرکوک.. تەرمی دوو منداڵ دۆزرایەوە کە بەهۆی لافاو خنکابوون

کەرکوک.. تەرمی دوو منداڵ دۆزرایەوە کە بەهۆی لافاو خنکابوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کەرکوک.. تەرمی دوو منداڵ دۆزرایەوە کە بەهۆی لافاو خنکابوون
0

لایک

دوای ئەوەی دوێنێ دوو منداڵ لە گوندی حەساری سەر بە ناحیەی شوانی سنووری پارێزگای کەرکوک بەهۆی لافاو خنکان تەرمەکانیان دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو دوو منداڵە سەربە خێزانێکی بە نەتەوە عەرەب بوون، خێزانەکە لەکاتێکدا چوونەتە مەزرەعە، لەکاتی بارانبارین و دروستبوونی لافاو دوو منداڵیان لەناو ئاودا خنکاون. کە یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی یەک ساڵ بووە و ئەوەی دیکەشیان سێ ساڵ بوو.

دوێنێ هەینی 25ـت تشرینی دووەمی 2022، بەهۆی بارانبارینی زۆر و لافاو خێزانێک لە گوندی حەساری سنووری پارێزگای کەرکوک گیریان خواردوو، دوو لە منداڵەکانیان گیانیان لەدەستدا و 12 ئەندامی دیکەی خێزانەکەش لەلایەن هاووڵاتییانی گوندی حەسار رزگارکران.