له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شی راگه‌یاندنی كاره‌بای كه‌ركوک بڵاویكردووەته‌وه، به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی كێبڵ و تاوه‌ره‌كانی هێڵی 132ی كه‌یڤی كه‌ركوک، له هه‌ریه‌ک له وێستگه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوک له‌گه‌ڵ قه‌زای دوبز بێ كاره‌با.
لەلایەکی دیکەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای كه‌ركوک ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و زیادكردنی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان، كاره‌با به‌ته‌واوی له‌ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوک ده‌كوژێندرێته‌وه. به‌ره‌زامه‌ندی محه‌مه‌د خالید حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای باكوور و دوای هه‌ماهه‌نگی پچڕانی كاره‌با دابه‌شكردنی باكوور و نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی وزه و دیوانی پارێزگای كه‌ركوک و نه‌وتی باكووریش له‌خۆده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، رۆژانه ئه‌و ناوچانه راده‌گه‌یه‌نن كه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر كراوه و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامدراوه.