کەربەلا.. تائێستا 11 هەزار کەس لە چلەی ئیمام حوسێن بێسەروشوێن بوون
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 18-09-2022، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌زارگه‌ی ئیمام حوسێن له كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسێن 11 هه‌زار كه‌س له گه‌وره و بچووک بێسه‌روشوێن بوون و سه‌رجه‌میان به خانه‌واده‌كانیان شاد ده‌كرێنه‌وه.
سەرچاوەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، به ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ناوه‌نده‌كانی بێسه‌روشوێنبووان كه له ناوچه جیاجیاكان به‌درێژایی رێگای سه‌ردانكاران و له‌ناو مه‌زارگه‌ی ئیمام حوسێن بڵاوبوونه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێنه‌وه له كه‌ربه‌لا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، بێسه‌روشوێنبوونی 11 هه‌زار كه‌س له گه‌وره و بچووک و هه‌ردوو ره‌گه‌ز تۆماركراون".
وتیشی، "نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س كه بێسه‌روشوێن بووبوون گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان، هاوكات هه‌زار حاڵه‌تی دیكه‌ی بێسهروشوێنبوونیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی داڵده‌دان و چاودێریكردن، بۆئه‌وه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان بكرێنه‌وه".
ئێواره‌ی دوێنێ، ئەمینداریەتی گشتی مەزارگەی عەباسیه رایگه‌یاند، کۆی گشتی ژمارەی به‌شداربووانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (عاشورا) له ئەمساڵدا گه‌یشتووەته زیاتر لە 21 ملیۆن کەس كه له ئێران و عێراق و ئه‌فغانستان و وڵاتانی جیهانه‌وه سه‌ردانی هه‌ردوو مه‌زارگه‌ی ئیمام حوسێن و عەباسی برایان له كه‌ربه‌لا كردووه.