کێبڕکێی نێوان ماکرۆن و لوپێن لە گەڕی دووەم بەردەوامیی دەبێت
بەپێی سندووقهكانی گەڕی یەکەمی دەنگدان له ههڵبژاردنی سەرۆكایهتی کۆماری فەرەنسا، سەرۆککۆماری وڵاتهكه، ئیمانوێل ماکرۆن و بەربژێری راستڕەوی توندڕهو، مارین لوپێن گهیشتنه گەڕی دووەم.
گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری فەرەنسا کە 12 بەربژێر تیایدا کێبڕکێیان دەکرد، کاتژمێر 20:00 بەکاتی پاریس کۆتایی ھات و بەپێی راپۆرتی کەناڵی فرانس ئینفۆ-ی حکومی، هیچ بەربژێرێک لە 50%ـی دەنگی پێویست بۆ بوون بە سەرۆککۆمار بەدەستنەهێناوە.
لە هەڵبژاردنەکەدا، ئیمانوێل ماکرۆن له رێگهی بەدەستھێنانی 28.1%ـی دەنگەکان براوەی یەکەمی گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان بووە. مارین لوپێن له رێگهی بەدەستھێنانی سەدا 23.3%ـی دەنگەکان براوەی دووەم بووە.
جێی باسە، ماکرۆن و لۆپێن کە براوەی یەکەم و دووەمی گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانن، بڕیارە رۆژی 24ـی نیسان لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکاندا بەردەوامی بە کێبڕکێكه بدەن.