کیم جۆنگ ئون: ئەگەر هەراسانم بکەن چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنم
رێبەری کۆریای باکوور بەڵێن دەدات کە توانای هێزی ئەتۆمیی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی خێرا بەهێزبکات و هەڕەشەی ئەوەشی کردووە لە ئەگەری هەراسانکردنیدا، چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت.
رێبەری کۆریای باکوور بەڵێن دەدات کە توانای هێزی ئەتۆمیی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی خێرا بەهێزبکات و هەڕەشەی ئەوەشی کردووە لە ئەگەری هەراسانکردنیدا، چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت.
هاوکات کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکوور رایگەیاند، پیۆنگ یانگ ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەتۆمی هەر هێرشێکی سەربازی کە بکرێتەسەر وڵاتەکەی، هەروەها هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەی توانای ئەتۆمی دەوڵەت پەرەی زیاتری پێبدرێت.
کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکوور لە میانەی بەشداریکردنی لە نمایشێکی سەربازیدا لە پیۆنگ یانگ وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەیان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ وەڵامدانەوە بە چەکی ئەتۆم، ئەگەر هەر وڵاتێکیش بیەوێت هێز لە دژی کۆریای باکوور بەکاربهێنێت "کۆتایی بەبونی دێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڵێنی دەدات توانا سەربازییەکانی پیۆنگ یانگ بەهێزتر بکات بەتایبەت لەبواری پەرەپێدانی توانای ئەتۆمی دەوڵەت لە کەمترین ماوەی داهاتودا.
وتەکانی کیم جۆنگ ئون، رێبەری کۆریای باکوور لە نمایشێکی سەربازیدا بو کە بەبۆنەی تێپەڕبونی 90 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای کۆریای باکور لە پیۆنگ یانگ ساز کرابو.