کۆی گشتیی خەرجییەكانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ساڵی 2021ـدا گەیشتووەتە 1.17 ترلیۆن دۆلار.
لەو ئامارانەی کە بەپێی نرخی ئێستا لە راپۆرتی ساڵانەی 2021ـی یەنس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، کاری لەسەر کراوە، خەرجییەكانی بەرگریی وڵاتانی ئەورووپای ئەندامانی ناتۆ و کەنەدا لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا بەردەوام لە زیادبووندا بووه.
بە پێری راپۆرتەکە، خەرجییەكانی ئەم وڵاتانە لە ساڵی 2021ـدا بەراورد به ساڵی 2020 له سەدا 3.1 زیادیکردووە.
پارساڵ لە نێو30 وڵاتی ھاوپەیمانی ناتۆدا ئەمریکا سەدا 69ـی کۆی خەرجییەكانی بەرگریی پێكهێناوه كه تهنها خهرجییهكانی ئهمریكا گهیشتووهته 811 ملیار دۆلار.
لە دوای ئەمریکا، بەریتانیا 72 ملیار دۆلار، ئەڵمانیا 63 ملیار دۆلار، فەڕەنسا 57 ملیار دۆلار و کەنەدا 27 ملیار دۆلاری لە بەرگریدا خەرج کردووە.
بەپێی راپۆرتەکە، خەرجیی مهزهندهكراوی تورکیا لە ساڵی 2021ـدا 13 ملیار دۆلار بووە.