کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە ئیماڕات دەستیپێکرد

کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە ئیماڕات دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە ئیماڕات دەستیپێکرد
0

لایک

بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە شاری دوبەی ئیمارات دەستیپێکرد.

کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە شاری دوبەی ئیماڕات بە بەشداری چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە دەستیپێکرد و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە بەشداری تیادا کردووە یەکێک دەبێت لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.

لە کۆڕبەندەکە چەندین پانێل بەڕێوەدەچن، ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسیی و شارەزایانی بواری وزە لەسەر ئاستی جیهان بەشداریان لە کۆڕبەندەکە کردووە. بەشداربووان قسە لەسەر وەبەرهێنانی وزە دەکەن، هەروەها چەند شوێنێکی تایبەت هەیە بۆ دیدار و چاوپێکەوتنی سەرۆک و خاوەن کۆمپانیا بەشداربووەکانی کۆڕبەند.

هاوکات، بە رەچاوکردنی کەشوهەوا، قسە لەسەر زیادکردنی وەبەرهێنانی وزە دەکرێت، کە زۆر جەخت لەسەر ئەم خاڵە دەکرێتەوە، چۆن پارێزگاری لە کەشوهەوا بکرێت، لەگەڵ پەرەپێدانی کەرتی وزە.