ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی ئایاری 2022، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچوو. پاش کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێم وتی، بانگهێشتی پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دەکات تاوەکو لەسەر کێشەی مووچە لە ناوچەکانیان روونکردنەوەیان بدەنێ.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیێنێت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان داکۆکی دەکات هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت. ئەمە رێزگرتنە لەو پڕۆسەی دیموکراسیەی بڕوامان پێیەتی و پێوەی پابەندین”.
لەبارەی کێشەی مووچە لە سلێمانی و هەڵەبجە، سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، “لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین مووچە لە کارتی خۆیدا دابەشناکرێت. لە پێشتردا بڕیارماندا لە چوارچێوەی ئەجێنداکانی حکومەتدا پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کاروبارەکانی خۆیان بەڕێوەبەرن، بەڵام وەکو پێویست لە هەموو پارێزگاکان ئەجێندای حکومەت جێبەجێ نەکراوە”.
ده‌قی وته‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان زۆر زۆر به‌خێربێت و رۆژتان باش..
له‌م ماوه‌یه چه‌ندین بابه‌ت كۆبوونه‌ته‌وه، كه پێویسته ئێمه تیشكیان بخه‌ینه سه‌ر و قسه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌وڵده‌ده‌م به خێرایی باسی ئه‌و بابه‌تانه بكه‌م و دواتر رێگه ده‌ده‌ین به‌پرسیار و له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیش ئه‌گه‌ر پێویست بێت قسه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ین.
بابه‌تی یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردن
ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داكۆكی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كه‌ین. داكۆكی له‌وه ده‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و رێكاره پێویسته‌كان، كه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێویست بووه گیراونه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا دوانه‌خرێت. ئه‌مه‌ش رێزگرتنه له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی كه بڕوامان پێیه‌تی. هیوادارم لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بتوانن رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا.
بابه‌تی دووه‌م: پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان مووچه له كاتی خۆیدا نادرێت
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به خاڵێكی گرنگ بده‌م. له ده‌ستپێكی كابینه‌وه وتوومانه حكومه‌ت، سه‌رتاسه‌رییه و له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه ئه‌جێندای حكومه‌ت پێویسته جێبه‌جێ بكرێت. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه داواكرا، ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕ بكرێنه‌وه بۆ حكومه‌ته خۆجێیه‌كان. ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان كردووه و بڕیارمان دا ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕ بكرێنه‌وه، حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بتوانن كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و به‌رپرس بن له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای حكومه‌تدا كاروباره‌كان به‌ڕێبكه‌ن.
به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست له هه‌موو پارێزگاكانه‌وه و وه‌ك یه‌ك ئه‌جێندای حكومه‌ت جێبه‌جێ نه‌كراوه. له هه‌ندێك شوێن داهاتی ناوخۆ زیاد بووه، له هه‌ندێك شوێنیش داهات نه‌ك زیاد نه‌بووه، به‌ڵكو كه‌میش بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت.
داهاتی هه‌رێمی كوردستان سێ سه‌رچاوه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان داهاتی نه‌وته، كه به گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان و میكانیزمی پێشوو، كه له كابینه‌كانی پێشتر ده‌ستنیشانكراوه، ئه‌و بڕه داهاته به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر شوێنه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
دووه‌م: ئه‌و داهاته‌یه له حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه بۆمان دێت و ماوه‌یه‌كی زۆریش بۆمان نه‌هات و هێشتاش مانگانه ده‌بێت داوای بكه‌ین، تا بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكرێت.
ئه‌و داهاته‌ش دیاره و به گوێره‌ی رێكاره‌كانی پێشوو به‌سه‌ر ناوچه‌كان و مووچه‌خۆرانی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
سێیه‌م: داهاتی ناوخۆیه، كه داهاتی نانه‌وتییه و جێی پرسیاره و خۆی له داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی رسوومات و باج و داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ پێكدێت. ئه‌م داهاته له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر زیادی كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پارێزگاكانی دیكه وه‌ك پێویست كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئه‌مه بووه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێویسته بۆ كامڵ كردنی مووچه‌ی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران له‌و ناوچانه دواده‌كه‌وێت یاخود بووه‌ته جێی پرسیار.
لێره حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه بده‌م، وه‌ك حكومه‌ت و وه‌ك خودی خۆم كه‌س له خۆمان به خه‌مخۆرتر بۆ هاووڵاتیانی كوردستان نازانین. پابه‌ندین به‌وه‌ی هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵك و مووچه‌كانیان له كاتی خۆیدا بۆ دابین بكرێت. ئه‌گه‌ر له شوێنێك كه‌مته‌رخه‌می كراوه پێویسته پرسیار بكرێت بۆ ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه هه‌یه.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه له رۆژانی داهاتوو داوا له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌كه‌م، بێن بۆم باس بكه‌ن، كه ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه، ئایا كێشه‌كان، ناوچه‌یین، یاخود گشتیین، كێ به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه داهاته‌ی كه پێویسته بۆ كامڵكردنی پێدانی مووچه.
ئێمه دوای ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كرد، بێگومان به‌رچاوڕوونییه‌كی زیاترمان ده‌بێت و قسه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ڤیدیۆیی کۆنفرانسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم: