کۆمپانیای تۆیۆتا بەرهەمهێنان دەوەستێنێت

دوا بە دوای گرتنەبەری رێکارەکانی پەتای کۆرۆنا لە شاری شەنگهای رۆژهەڵاتی چین، ئاستەنگی لەبەردەم گواستنەوەی پارچەی یەدەگ بۆ کۆمپانیای تۆیۆتا دروستبوو و بەم هۆیەوە کۆمپانیاکە بۆ ماوەی شەش رۆژ بەرهەمهێنانی وەستاند.

جێبەجێکردنی رێکارەکانی پەتای کۆرۆنا لە شاری شەنگهای، کاریگەری دەکاتە سەر ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان.

بەم هۆیەشەوە کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی شەش رۆژ، بەرهەمهێنان دەوەستێنێت.

ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکە بۆ مانگی ئایار 130 هەزار ئۆتۆمبێل کەم دەکات و دەبێتە 700 هەزار ئۆتۆمبێل.

لەلایەکی دیکەوە دەزگای پەخشیی ژاپۆن "NHK" بڵاوی کردەوە کە هەریەک لە کۆمپانیاکانی هۆندا، میتسیبوشی و مازدا-ش بۆ ماوەیەکی کاتی بەرهەمهینان دەوەستێنن.