کۆمپانیای تویتەر: تویتەکەی موقتەدا سەدر پێشێلکاری یاساییە
كۆمپانیای تویته‌ر، تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای به‌تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی، به‌پێشێلكاری یاساكانی تویته‌ر تۆمه‌تباركرد.
دوێنێ پێنجشه‌ممه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا دڵخۆشی خۆی بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای به‌تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ربڕی و داواشیكرد، دوای ئەنجامدانی دوو رکات نوێژی سوپاسگوزاری، هه‌مووان بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاهه‌نگ بگێڕن.
سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای تویتەر تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دری نه‌سڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام رایگه‌یاندووه كه دوای پێداچوونه‌وه ده‌ركه‌وتووه، تویته‌كه‌ی سه‌در پێشێلكاری و پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كۆمپانیای تویته‌ره.
جێی باسە، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێ پێنجشەممەدا بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندکرد، بەپێی یاساکەی پەرلەمانیش هەر جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی و نافەرمی لەسەر ئاستی تاک و بەکۆمەڵیش لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق، سزاکەی لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی دەبێت.