كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی پێشنیاری كردووه، دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به حكومه‌تی ئۆكرانیا به نرخی ته‌نها یه‌ک دۆلار بفرۆشێت بۆئه‌وه‌ی “یارمه‌تی كیێڤ بدات له به‌رگریكردن له خۆی به‌رامبه‌ر به رووسیا”.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئهتۆمیكس كه فڕۆكه‌كه دروستده‌كات، هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و پێشنیازه‌ی پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانی به‌رگری ئۆكرانیا له واشنتۆن كردووه، کە تیایدا ئاماژه‌ی بهوەكردووه، “رێككه‌وتنه‌كه پێویستی به خه‌رجكردنی نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری كیێڤ ده‌بێت بۆ ئاماده‌كردن و ناردنی فڕۆكه‌كانی له‌جۆری MQ-9 Reaper بۆ ئۆكرانیا”.
ئەوەش هاتووە، ساڵانه نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن دۆلار بۆ چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه كۆنه‌كان خه‌رجده‌كرێت كه له ئێستادا له ئۆكرانیا به‌كارناهێنرێن.
وته‌بێژی كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئهتۆمیكس رایگه‌یاندوه، “كۆمپانیاكه ناتوانێت لێدوان له‌سه‌ر گرێبه‌سته تایبه‌ته‌كان بدات، به‌ڵام “پێمان وایه ئۆكرانیا به‌مزوانه پێویستی به توانایه‌كی وه‌كو ڕیپه‌ر هه‌یه”.