کۆمسیۆن وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کۆمسیۆن وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق رادەگەیەنێت

کۆمسیۆن وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق رادەگەیەنێت

لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌ رۆژانی 29 تا 31ی ئه‌م مانگه‌ پاره‌ی چاودێرانی سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق دابه‌شبكرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کۆمسیۆن وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق رادەگەیەنێت
0

لایک

لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌ رۆژانی 29 تا 31ی ئه‌م مانگه‌ پاره‌ی چاودێرانی سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق دابه‌شبكرێت.
حەیدەر محەمەد، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردووه‌، “وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق پارەی بۆ ناردوین و لەگەنجینەکاندا دانراوە بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر چاودێرانی رۆژی هەڵبژاردنی 10ی 10ی 2021”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له‌ ئێستادا چه‌ند کارێکی هونەریی ماوە و دەتوانین ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەکە دابەش بکەین، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە هەرێم موچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت و هەروەها پشوش راگەیەندراوە، بۆیە دابەشکردنی پارەکە دەکەوێتە هەفتەی دواتر”.

به‌پێی وته‌ی بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە رۆژانی سێشەممە 29ی ئازار تا 31ی ئازار پارەی چاودێرانی سندوقەکانی دەنگدان دابەشدەکەن و لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش پارەکە لە هەفتەی داهاتوو بەسەر چاودێراندا دابەشدەکرێت.