کۆتا ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە بڵاوکرایەوە

کۆتا ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە بڵاوکرایەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە رایگەیاند "9 هەزار و 57 کەس لە بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستداوه‌، 52 هەزار و 979 کەس برینداربوون و 6 هەزار و 444 باڵەخانەش رووخاون".

شوبات 8, 2023 21:45
کۆتا ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە بڵاوکرایەوە
0

لایک

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە رایگەیاند “9 هەزار و 57 کەس لە بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستداوه‌، 52 هەزار و 979 کەس برینداربوون و 6 هەزار و 444 باڵەخانەش رووخاون”.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان دوای وەرگرتنی زانیاریی لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان دەربارەی ئەو بوومەلەرزانەی کە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە پارێزگای مەڕاشی هەژاند و لە 10 پارێزگادا زیانی به‌دوادا هات، لە لیوای هەشتەمی کۆمادۆوە لێدوانێکی رۆژنامەوانیی دا.

ئه‌ردۆغان دەربارەی دوایین ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەکە رایگەیاند “9 هەزار و 57 کەس لە بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستداوه‌، 52 هەزار و 979 کەس برینداربوون و 6 هەزار و 444 باڵەخانەش رووخاون”.

وتیشی “کارەساته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بەڕێوەدەبەین کە هەموو هەنگاوێکی پێویست دەنێین بەشێوەیەک هیچ کەسێك لە ژێر داروپەردووەکاندا بەجێناهێڵین و کەسیش بێبەش ناکەین”.

ئەردۆغان سەبارەت بە هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتیی لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکانیشەوە ئاماژەی بەوە دا “دەوڵەت وگەل شان بە شانی یەکدی دەدەین و ئەو کاولکارییەی کە کارەساتەکە درووستیکردووە نایهێڵین و هیچ هاووڵاتییەک بێ خاوەن ناهێڵینەوە”.

سەرۆککۆماری تورکیا وتیشی “لە کارمەندانی حكوومه‌ته‌وه‌ تا رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە تیمەکانی دەرەوەی وڵاتەوە تا خۆبەخشەکان، 60 هەزار کەس بە گیان و رۆح کاردەکەن”.