کۆبوونەوە کۆتاییهات و شاندی دانوستانکاری ئۆکرانیا: ناچینە ناو ناتۆ
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کۆبوونەوە کۆتاییهات و شاندی دانوستانکاری ئۆکرانیا: ناچینە ناو ناتۆ

کۆبوونەوە کۆتاییهات و شاندی دانوستانکاری ئۆکرانیا: ناچینە ناو ناتۆ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کۆبوونەوە کۆتاییهات و شاندی دانوستانکاری ئۆکرانیا: ناچینە ناو ناتۆ
0

لایک

کۆبوونەوە ئاڵۆزەکەی نێوان رووسیا- ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ کۆتاییهات، یەکەم لێدوانیش لەلایەن شاندی دانوستانکاری ئۆکرانیاوە درا و تیایدا رایانگەیاند، وڵاتەکەیان ناچێتە ناو “هاوپەیمانیەتی ناتۆ”.

لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان شاندی دانوستانکاری رووسیا – ئۆرانیا لە نووسینگەی دۆڵمەباخچە لە ئیستانبوڵ کۆتاییهات و شاندی ئۆکرانیا بەمشێوەیە لێدوانەکانی چڕ کردەوە.

“هەموو هەنگاوێک دەگرینەبەر بۆ بەدەستهێنانی گرێنتی نێودەوڵەتی. نیمچە دورگەی کریم بۆ ئێمە گرنگە، ئێمە لە دانوستانی فەرمی دەگەڕێین. هەندێک لە وڵاتان لەم بابەتە ناویان لە لیستی وڵاتانی گرێنتیدەر تۆماردەکەن. لەئێستاوە پێویستە داهاتووی ئۆکرانیا بزانین. هاوکات هەندێک ماددەی نوێمان لە رێککەوتنەکەی نێوانمان زیاد کردووە.

ئێمە هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکە کە ئازادی و یەک پارچەیی ئۆکرانیای تیادا بەرجەستە ببێت. کەمێک پێش ئێستا ماددەیەکی یەکجار گرنگ باسکرا، ئەویش هاتنە ناوەوەی 5ـەمین ماددەی “ناتۆ”ـیە کە باس لەوە دەکات، لە ئەگەری دووچاربوونەوەی وڵات بە هێرشی دەرەکی، ئەوا دەتوانرێت لەماوەی 3 رۆژ داوای لووتکەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش بکات، لە ئەگەری بڕیار نەدان لەم لووتکەیە، ئەوا وڵاتان دەتوانن چەک و پێداویستی سەربازی وەکو یارمەتی بدەنە وڵاتەکە. بەمشێوەیەش ئۆکرانیا دەتوانێت ئاسایشی وڵاتەکەی بپارێزێت. ئەگەر کرا ئەو ماددەیەش زیادبکەین ئەوا ئۆکرانیا دەتوانێت بار و دۆخی ئێستای بگۆڕێت.

بەڵام سەرەڕای ماددی 5ـەمی ناتۆ. لە دەستووری ئۆکرانیادا هاتووە، ئەگەر سەربازی بیانی لە وڵاتەکەمان بوونی نەبێت، ئەوا ئۆکرانیاش ناچێتە ناو هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی”ناتۆ”، مانۆڕی سەربازیش لە کاتێکدا دەکرێت ئەگەر رێککەوتن لە نێوان وڵاتاندا هەبێت.

بابەتی دۆنێتسک و لۆگانسک بابەتی ئاڵۆزن و پێویستە سەرۆکەکان لەسەری بدوێن”.