کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆچی نەکرا؟

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆچی نەکرا؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆچی نەکرا؟
0

لایک

رۆژی سێشەممە 06-12-2022، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونەوە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەمان عێراق نەکرا.

هۆکاری سەرەکیی کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ناکۆکیی لایەنەکان لەبارەی دەنگدان بە پلە تایبەتەکان دەگەڕێتەوە و ئەمەش لەکاتێکدایە کە سیڤیی پلە تایبەتەکانیش نەگەیشتبووە پەرلەمان تاکو دەنگدانی لەسەر بکرێت.

جێی ئاماژەدانە، ژمارەی پێویستی پەرلەمانتاران لە پەرلەمان بوون، بەڵام ژمارەیەکی زۆریان نەچوونە هۆڵی کۆبوونەوەکە و بەو جۆرەش رێژەی یاسایی بەدەستنەهات و کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان ئەنجام نەدرا.

شایەنی باسە، رۆژی پێنجشەممە دوایین رۆژە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و دواتر پەرلەمان دەکەوێتە پشووی وەرزی زستانەی یاسادانانەوە.