هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا نێوخۆییەکان، لەسەر داوای یەکێتی وادەی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
دوای ماوەیەک تێکچوونی پەیوەندییەکانیان رۆژی 28/1/2023، شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانیان نێوانیان و دۆخی هەرێمی کوردستان کرد. بڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو 4ی شوباتی 2023 جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی کۆبوونەوەکە دواخراوە.