کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆتاییهات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆتاییهات

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆتاییهات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆتاییهات
0

لایک

هاوشێوەى کۆبونەوەکانى دیکە، کۆبونەوەى ئەمجارەى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتى هەرێم، لەگەڵ نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان، بێ ئەنجام کۆتایى هات و لەبارەى هەڵبژاردن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێککەوتن.

سەرچاوەیەکى بەشدار لە کۆبونەوەکە رایگەیاندووە، لەکۆبوونەوەی لایەنەسیاسیەکاندا هیچ گۆڕانکارییەک لە بۆچونی لایەنەکان رووی نەداوە، لەسەر هەردوو پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن.

لەبارەى دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردن، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “دیاری کردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن پەیوەستە بەڕێککەوتنی لایەنەسیاسیەکان لەسەر پرسى هەموارى یاساى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن”.

بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەکە، کێشەکان لە بارەى یاساى هەڵبژاردن و کورسى پێکهاتەکان و دواخستنى هەڵبژاردن سپێردراوە بە کۆبوونەوەیەکى دیکە کە بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو، لایەنە سیاسییەکانى هەرێم لە سەرۆکایەتى هەرێم کۆبوونەوەیەکى دیکە ئەنجام دەدەن.