کۆبوونەوەی باڵای جینین بلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ کەسی یەکەمی حزبەکانی هەرێم

بەگوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا کۆبونەوەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و شەش لایەنەکەی هەرێم لەسەر پرسی هەڵبژاردن بەردەوامە.

سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە، کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێر خەیاندووە و کاتژمێر پێنج کۆتایی پێدێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باسى هەڵبژاردنەکانى هەرێم و دۆخى عێراق و کێشەکانى ئیدارەکانی هەولێر و سلێمانى کراوە.

کۆبوونەوەکە لە ژێر سەرپەرشتی جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق بەڕێوەدەچێت و بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بریتین لە: فازڵ میرانی لە پارتی و بافڵ تاڵەبانی لە یەکێتی و بەدرییە ئیبراهیم لە نەوەی نوێ و عومەری سەید عەلی لە گۆڕان و عەلی باپیر لە کۆمەڵی دادگەری و سەڵاحەدین بابەکر لە یەکگرتووی ئیسلامی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا پلاسخارت دوایین هۆشداری و داخوازی خۆی لەسەر هەڵبژاردن دەداتە بەرپرسانی هەرێم.