کەمێک بەر لە ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی دەستیپێکرد و تەوەری تۆپبارانی زاخۆ دەخرێتە بەرباس.
ئەمڕۆ شەممە 23ـی 7ـی 2022، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن، وەزیری بەرگری جومعە عناد و سوپاسالاری عێراق لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستیپێکرد.
شایەنی باسە کۆبوونەوەکە بەبەشداری 242 پەرلەمانتار دەستیپێکردووە و لە دانیشتنەکەدا باس لە تۆپبارانی ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆ و بوونی هێزی سەربازی تورکیا لە عێراق کرا.
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت رۆژی چوارشەممە 20ـی7ـی 2022 بەهۆی تۆپبارانی گوندی پەرەخ ـی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ وە 9 گەشتیاری عەرەب گیانیان لەدەستدا و 31 کەسی دیکەش برینداربووبوون.