ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەکە بە بەشداری 275 پەرلەمانتار و سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی دەستیپێکرد.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندکرد، بەپێی یاساکەی پەرلەمانیش هەر جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی و نافەرمی لەسەر ئاستی تاک و بەکۆمەڵیش لەگەڵ ئیسرائیل لە ناوەوە یان دەرەوەی عێراق، سزاکەی لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی دەبێت.