کچێک لە سلێمانی لە شوقەکەی دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 25-09-2022، لە یەکێک لە شوقەکانی پاک سیتی شاری سلێمانی، کچێکی تەمەن 25 ساڵان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی رووداوەکە بە میدیا خۆجێیەکانی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەو کچە کاتژمێر 01:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شوقەیەکدا کەوتووەتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، "تاکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە و نازانرێ کە خۆکوژی بووە یان کەوتنەخوارەوەیەکی ئاسایی بووە".

باسی لەوەشکردووە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە کردووە و تەرمی کچەکەش رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.